به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای (ئه‌مه‌ل ئێرانی) له گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی تازه داخست.
به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئه‌و ئارایشتگایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی نه‌بووه و كارمه‌نده‌كانیشی كارتی ته‌ندروستییان ئاماده نه‌بووه، كاری تاتۆی تێداكراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مۆڵه‌تێكی هه‌بێت. هه‌ربۆیه له‌سه‌ر پێشنیاری لیژنه هاوبه‌شه‌كان و به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای ئه‌مه‌ل ئێرانی بۆ ماوه‌ی (٧)رۆژ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی ناچارده‌كرێت پابه‌ندی رێكاری ته‌ندروستی یاساییه‌كان بێت.
لیژنه ئارایشتگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له خانمان ده‌كات كه سه‌ردانی هه‌ر ئارایشتگایه‌ك ده‌كه‌ن له بوونی مۆڵه‌ت و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان دڵنیاببنه‌وه، له‌كاتی بینینی هه‌ر سهرپێچییهكیشدا لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست له‌گه‌ڵ سهرپێچیكاردا.