فازڵ میرانی: یەكێتی هەر بڕیارێك دەدات ئێمە پیرۆزباییان لێدەكەین

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئەمڕۆ سێشەمممە رایگه‌یاند" یەكێتی هەر بڕیارێك دەدات ئێمە پیرۆزباییان لێدەكەین".

 

فازڵ میرانی وتیشی" پێمان باشە یەکێتیی پەیرەو و پرۆگرامی خۆی تەواو بکات و سەرکردایەتی خۆی دیاربکات بۆ ئەوەی ئێمە و ئەو سەرکردایەتیە دووبارە بچینەوە سەر ئیتیفاقاتی پێشتر چونکە ئێمە شەریکی یەکترین  ئێمە تەدەخولناکەین و لە ئیێستاوە پیرۆزباییان لیدەکەین".

 

میرانی ڕاشیگەیاند" داوایان لیدەکەین ئەو رێککەوتننامانەی لەنێوان ئێمە و ماجەلالی رەحمەتی هەبوە ئەو قیادەی تازەیە بێنەوە سەر پای ئەو رێککەوتنانە".

 

ئەوەشی خستەڕوو: كە پارتی و یەكێتی شەریكی یەكترن و دەستوەردان لەهیچ بڕیارێكی ئەواندا ناكەین.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەریەک لە  لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی بە هاوسەرۆکانی حیزبەکەی هەڵبژارد . 

 

 

 

 

 



PM:07:05:18/02/2020