پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لە شاری هەولێر نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له سیاسه‌تمه‌داری كورد عوسمان بایده‌میر و شاندێكی یاوه‌ری کرد.
بەپێی زانیارییەکان، لە دیدارێکدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له خه‌باتی سیاسی مه‌ده‌نی و له وتاری ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی كورد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی و لێکنزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرده‌وه.
هاوکات تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و دوا پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان و دۆخی كورد له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ و دانوستان و ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.