عادل عەبدولمەهدی هۆشداریی دەدات لە دروستبوونی بۆشایی دەستووری

سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى حكومه‌تى عێراق، داوا له‌ په‌رله‌مان و هێزه‌ سیاسه‌كان ده‌كات، كه‌ پشتگرى له‌ محه‌مه‌د توفیق عه‌لاوى بكه‌ن بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق.

 

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى حكومه‌تى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە" پاش ئەوەی لە سەرەتای مانگی شوباتەوە كە تۆفیق رەحيم عەلاوی راسپێردراوە هەنگاوێكی ئەوتۆ نەچۆتە پێش لە پێكهێنانی حكومەتدا و لایەنەكان ئاسانكاری ناكەن، لە كاتێكدا كە دەبێت تا ٢ی ئازار حكومەت پێكبێت".

 

ئەو لە كۆتاییدا باس لەوە دەكات لە پاش كۆتایی وادەی دەستووری نوێ بەردەوام نابێت و ئەگەری دروست بوونی بۆشایی دەستوری هەیە، لەبەر ئەوە داوای كردووە كە  لایەنەكان نەبنە كۆسپ بۆ حكومەتی عەلاوی و ئاسانكاری بكەن، لە پێناو بەرژەوەندی وڵاتدا.

 

زیاتر له‌ سێ مانگه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستى له‌ كاركێشاوه‌ته‌وه‌ و ڕۆژى ٢ - ٣ - ٢٠٢٠ وه‌ك دوا واده‌ دیاریكراوه‌ بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق. 

 

 

 



PM:02:18:19/02/2020