وەزارەتی تەندروستی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە تایبەتە بە ئێران، بۆ رای گشتی و دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو کردەوە.


وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ١٩ی شوبات لە روونکردنەوەیەکدا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، هاتووە "دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی بێ سەرچاوە و دوور لە ڕاستی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی NRT گوایە وەزارەتی تەندروستی رێوشوێنی توندتر و زیاتر دەگرێتە بەر سەبارەت بە ئەوکەسانەی لە وڵاتی ئێرانەوە دێن".



وەزارەتی ناوبراو دەڵێت "بۆ بەرچاوڕوونی هاووڵاتییان و ڕای گشتی، رێکارەکانی خۆپارێزی و پشکنین لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنورییەکان هەمان ڕێکارەکانی ڕۆژانی پێشووە و هیچ ڕێکارێک بەتەنها تایبەت نیە بە گەشتیارانی وڵاتی ئێران بەڵکو هەمان ڕێکارەکان بڕیاردراوی پێشووە بۆ رێگریکردن لەو ڤایرۆسە جگە لە وڵاتی چین کەوا گەشتیارانی گەڕاوە لە شوێنی تایبەت جیادەکرێنەوە بۆ مانەوە بۆماوەی 14 ڕۆژ، هیچ گەشتیارێک ڕێگری لێناکرێت و هیوادارێن هەواڵی چەواشە و دوور لە سەرچاوە و ناڕاست بڵاونەکرێتەوە".
 


PM:11:25:19/02/2020