وەزارەتی کارەبا بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە بەشێك لە داهاتی كارەبا بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەكانی كارەبا لە سەرجەم شارو شارۆچكەكان دەسەڵاتەكەی بدرێتەوە بەخۆیان. 

 

لەبڕیارێکدا کە دوێنێ چوارشەممە دەرچووە و وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی" كه‌وتووه‌، تیایدا ئەندازیار كەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری كارەبای حكومه‌تی هه‌رێم دەسەڵاتی تەمویلكردنی رێژەی لە 8%ی لەداهاتی كارەبای بۆ ژمێریاری رەوان (حساب الجاری) داوە، بۆ ئەنجامدانی پرۆژەكان لە سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەكان و لەرێگای خۆیان ئەم دەسەڵاتە بدەنە بەڕێوەبەرایەتی قەزاكان.

 

باسی لەوەشکردووە، لەدوای ئەو بڕیارە بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی قەزاكان دەتوانن بەشێوەیەكی كاراترو بێ رۆتین و دواخستن ئەو پرۆژانە جێبەجێ بكەن كە بۆ هاوڵاتیان پێویستیانە و لە جێبەجێكردنیدا پێویستی بەمۆركێكی خێرایی هەیە.

 

 

 


PM:01:37:20/02/2020