كۆرۆنا دەوامی لە ئێران راگرت

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە یەكێك لە پارێزگاكانی ئێران، حكومەت دەوامی قوتابخانە و زانكۆكانی راگرت تا كاتێكی نادیار.

 

عەلی روبێعی، وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاندووە" بۆ رووبەڕبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە فەرمانی حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران دەوامی قوتابخانە و زانكۆكان بۆ كاتێكی نادیار لە پارێزگای قوم راگیران".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند کە دوو کەس تووشبووی کۆرۆنا بوون و بەو هۆیەشەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

هاوکات بەیانی ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێرانی بڵاویکردەوە: کە ٦ کەسی دیکە تووشبووی کۆرۆنان و لە ئێران خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.

 

 

 
 
 


PM:04:11:20/02/2020