عێراق بە هۆی كۆرۆناوە دەروازەیەكی سنووری لەگەڵ ئێران داخست

ئەمڕۆ پێنجشەممە پارێزگاری میسان لە ترسی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەروازەی سنووری "شەیب"ی بە ڕووی ئێراندا داخست، حكوومەتی بەغداش چەند ڕێوشوێنێكی نوێی لە دەروازە سنوورییەكاندا بەرانبەر ئێران گرتەبەر.

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پارێزگای میسان بڕیاری داخستنی دەروازەی "شەیب"ی سنووری لەگەڵ ئێران دا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەم وڵاتە، لە بەیاننامەیەكیشدا ئاشكرای كردبوو كە حكوومەتی خۆجێی ئەم بڕیارەی داوە، ئەمەش وەك رێكارێكی پێویست بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو خاكی عێراق.

ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ‌ لە شاری‌ قومی‌ ئێران دوو حاڵەتی‌ توشبوون بە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا راگەیەندرا: دواتر میدیاكانی‌ ئەو وڵاتە گیان لەدەستدانی‌ دوو كەسیان بە ڤایرۆسەكە راگەیاند و دەسەڵاتدارانی‌ شارەكە رێوشوێنی‌ توندیان گرتەبەر.

 


PM:06:11:20/02/2020