زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه په‌یوه‌ندییه‌كی پێچەوانە و گۆڕاو ھەیە نێوان ڤایرۆسی كۆرۆنا و پله‌ی گه‌رمی -دا، واته به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی كه‌شوهه‌وا، ڤایرۆسەکە كاریگه‌ری كه‌مده‌بێته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی نیڤادا-ی ئه‌مریكا و زانكۆی سه‌نگاپۆره‌ی نیشتمانی كه دوێنی 20 فێبریوه‌ری بڵاوبۆته‌وه ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، راپۆرته‌كه نوسیوتی كه كۆرۆنا ڤایرۆسی ئاسایی 30 جار زیاتر ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی هه‌یه له‌شوێنێك كه پله‌ی گه‌رمی 6 پله‌ی سیلیزیی بێت وه‌ك له شوێنێك كه پله‌ی گه‌رمی 20 پله‌ی سیلیزیی، به‌شێویه‌ك ئه‌گه‌ر له پله‌ی گه‌رمی 20 ئه‌گه‌ری تووشبوون 1% بێت له 4 پله‌ی سیلیزی 30%یه.
هه‌روه‌ها پێشتریش توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ته‌كساس ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه له‌پله‌ی گه‌رمی خوار 25 پله‌ی سلیزی توانای مانه‌وه‌ی ڤایرۆسی سارس زیاتره، كه له توانا و شێوه‌ی سوری ژیانیدا هاوشێوه‌ی كۆرۆنا-یه.
هه‌روه‌ها راپۆرتێكی گۆڤاری پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌درده قورسه‌كان له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ئاشكرای كردووه كه توانیویانه له تاقیگه‌دا ئه‌وه بسه‌لمێنن كه ڤایرۆسه‌كه له پله‌ی گه‌رمی ژوور توانای هه‌بووه ته‌نیا 9 رۆژ بژی، ئه‌ویش كاتێك كه پله‌ی گه‌رمی 30 پله‌ی سیلیزی بووه و له‌و 25-30 پله‌ش توانای زیان گه‌یاندنی زۆر لاواز بووه.
ئا: لوقمان غەفور