حوسنی موبارەک باری تەندروستی ناجێگیرە

سەرۆکی پێشووتری کۆماری عەرەبیی میسر باری تەندروستی ناجێگیرە.

 

عەلا موبارەك، كوڕی حوسنی موبارەكی سەرۆكی پێشووتری میسر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" لە نوسینێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" کە باوكی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی میسردا لە ژێر چاودێری پزیشكدایە و تەندروستی جێگیر نییە".

 

موحەممەد حوسنی موبارەک، ناسراو بە حوسنی موبارەک لەدایکبووی ٤ی ئایاری ١٩٢٨، لە ٤ تشرینی یەکەمی ١٩٨١ەوە تاوەکوو ١١ شوباتی ٢٠١١ سەرکۆماری وڵاتی میسر بوو. ئەو چوارەمین سەرۆکی میسر بوو لەوەتەی دروستبوونی ئەم کۆمارەوە.

موبارەک پاش تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ بەسەر خۆپیشاندانەکاندا لە شۆڕشی ساڵی ٢٠١١ی میسر، ڕێکەوتی ١١ی شوبات لە کار وەلا نرا.




PM:12:57:23/02/2020