ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایەو گەیشتە ١٢ کەس، سه‌رپه‌رشتاری دۆسیه‌ی كۆرۆنای پارێزگای " قوم "خۆی تووشی كۆرۆنا بووه.
ئەمڕۆ ٢٤ی شوبات له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌سه‌دوڵڵا عه‌باسی وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران رایگەیاند بەپێی راپۆرتی وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران تا ئێستا ٤٧ كه‌س له ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ١٢ كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران ڕاشیگه‌یاندووه هه‌ندێك كه‌سی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه له‌ڕێگه‌ی پاكستان و ئه‌فغانستان و چینه‌وه هاتوونه‌ته ناو خاكی ئێرانه‌وه.
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای قوم كه سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی كۆرۆنای ده‌كرد له‌و پارێزگایه خۆی تووشی كۆرۆنا بووه.