لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی: چه‌ک هه‌ڵگرتن قه‌ده‌غه‌یه‌

‌لیژنەی ئەمنی چەک هەڵگرتن قەدەغەیە
لیژنەی ئەمنی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا هه‌ڵگرتنی چه‌ک قه‌ده‌غه‌ده‌کات‌و تێیدا هاتوه‌ هه‌ر "لایەنێك سەرپێچی بكات بەتوندی لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و روبەڕووی دادگا دەكرێتەوە". له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتوه‌ "هەڵگرتنی چەك و بەكارهێنانی رێگە پێنەدراوەو هەر كەس و لایەنێك سەرپێچی ئەم بڕیارە بكات بەتوندی لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و روبەڕووی دادگا دەكرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش هێزە ئەمنیەكان لە ئامادەیی تەواودان بۆ بەرەنگاربونەوەی هەر هەوڵێك كە ئارامی و ئاسایشی شار و هاووڵاتیان بخاتە مەترسییەوە. داواش لە هەموو هاووڵاتیان شاری سلێمانی و لایەنەكان کراوه‌ لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و هەروەها رێگریكردن لە هەر روداوێكی دڵتەزێن و نەخوازراو پابەندبن بەو بریاره‌وه‌‌‌و ده‌ڵین "ئێمە لە لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی خوازیارین هەموان بەهەستكردن بەو بەرپرسیارێتیەی لەئەستۆیاندایە بەدەنگ ئەم بڕیارەوە بێن و رێگە نەدرێت كەسانێك بە هەڵگرتنی چەك و تەقەكردن ئارامی و ئاسایشی شاری سلێمانی بشێوێنن و ترس و دڵەڕاوكێش لە دڵی هاووڵاتیاندا دروست بكەن".

PM:05:13:29/04/2014