ئۆفیسی هه‌ولێری کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان، رێگری له سێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید ده‌کات که چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کان بکهنو دواتر کۆمسیۆنی به‌غداد مۆڵه‌تیان ده‌داتێ.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید، جه‌بار ئه‌مین له‌لێدوانێکیدا به سپی میدیای راگه‌یاند "لە ڕۆژی ٨ ی ئەم مانگە شاندێکی ئێمە، کە سإ ئەندامی پەرلەمانی سویدی لە خۆ گرتبوو، داوایەکی پێشکەش بە ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژرادنەکان لە هەرێم کرد بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان، بەڵام دوای بێنەوبەرەیەکی چەند ڕۆژی ئۆفیسی هەڵبژرادنەکان لە هەرێم، پاش ڕاوێژکردن بە فەرمانگەی پەیوەندێکانی دەرەوەی حوکمەتی هەرێم، بڕیاری دا ڕێ لە شاندەکەی پەرلەمانی سوید بگرێت لە ڕێگەی نەدانی مۆڵەتهوه پێمان".
جه‌بار ئه‌مین ئه‌و بریاره بهچاوهروان نه‌کراو بۆ ئه‌وان وه‌سف دهکاتو ده‌ڵێت جێگه‌ی نیگهرانیو گومانی ئه‌وانه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت "هەر بۆیەش پەنامان بۆ نوسینگەی نیشتیمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە بەغدا برد، و لەوێ بێ هیچ کێشەیەک مۆڵەت بە شاندەکەمان درا. هەر بەم جۆرەش هەوڵەکەی نوسینگەی هەولێر پوچەڵ بووە، و دوێنێ لە ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر باجەکانمان وەرگرت".