كۆماری ئیسلامی ئێران رایگهیاند" كه سێ كهسی تر بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لهدهست دا و بهوشێوهیهش ژمارهی گیانلهدهستداوان گهیشته ١٧ كهس".
ئاژانسى هەواڵى ئیرناى ئێرانى بڵاویکردەوە" لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا دووان لە تووشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى ساوەى باکورى ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات تووشبوویەکى دیکەش لە سنورى پارێزگاى ئەلبورز مردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەو وڵاتە بەو ڤایرۆسە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە ١٤ کەس".
دوێنێ وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندبوو، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە ٦١ کەس، لەنێوانیشیاندا ١٢ کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیانلەدەستداوە.