ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ باس له‌په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا‌و " به‌باش" وه‌سف ده‌کات‌و هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح‌و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌کات.
ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان‌و کوری جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی که له‌هه‌ڵبژاردنی رابردودا زیاترین ده‌نگی حیزبه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا، له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی روداو ده‌ڵێت " بەو پێیەی لە رابردوودا هاوخەبات بووینەو هەموومان لە ریزی یەك حیزب كارمان كردووە، له‌گه‌ڵ کوڕه‌کانی کاک نه‌وشیروان پەیوەندیمان هەیە، بەڵام كەمتر یەك دەبینین".
سه‌باره‌ت به‌رۆڵی نه‌وه‌ی نوێ‌و جیاوازیه‌کانیان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی پێشودا له‌ناو یه‌کێتی، ده‌رباز ده‌ڵێت " بێگومان جیاوازی هەیە لە تێڕوان و بیروبۆچوونمان، بەڵام من پێموایە بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەوان و توانای جەستەیی ئێمە دەتوانین باشتر كاربكەین، جیا لە هەموو ئەمانە بیركردنەوەی ئێمەی گەنج دوورە لە ململانێی ناشەرعیی حیزبی ".
سه‌باره‌ت به بونی یه‌کێتی به‌ئۆپۆزسیۆن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که له ئێستادا له‌هه‌رێمی کوردستان حوکوم به‌بێ یه‌کێتی ناکرێت‌و ده‌ڵێت " وەكو دیدگا‌و بەرنامەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئێمە لە سەرەتاوە بۆ ئەوە دانەمەزراوین بێینە دەسەڵات، چۆن لە شاخ خەباتمان كردووەو لە دەسەڵات نەبووینە ئێستاش لامان ئاساییە، بەڵام ئێستا حوكمڕانی لە كوردستان بەبێ یەكێتی نیشتمانی كوردستان ناكرێ و ئەستەمە هیچ كەسێك بتوانێ بەبێ یەكێتی لە كوردستان حوكم بكات".
سه‌باره‌ت به هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د‌و به‌رهه‌م ساڵح ده‌دوێت‌و ده‌ڵێت " وەكو كادیرێكی یەكێتی پەیوەندیم لەگەڵ سەرجەم سەركردایەتی حیزبەكەم باشە، بەڵام ئەگەر قسە لەسەر پڕكردنەوەی بۆشایی هەڤاڵ مام جەلال بێت، پێموایە هیچ كەسێك ناتوانێ ئەم كارە بكات" سه‌باره‌ت به‌به‌رهه‌م ساڵحیش ده‌ڵێت "د.بەرهەم ساڵح كوڕی یەكێتییە و هەر بۆ یەكێتی ئیش دەكات و هەموو هەوڵ و هەڵوێستەكانی سەرجەم هەڤاڵان بە ئاقاری خزمەتكردنی یەكێتییە و مایەی رێزە"