٨ تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران


لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا دەرچوو وە ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی دەستگیركردنیان لەدادگاكانەوە بۆ دەرچووە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی هەشت تۆمەتباریان دەستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی، بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیكردن لەماوەی 15 ڕۆژی ڕابردودا هەشت تۆمەتبار دەستگیركراون بەمشێوەیە:

– تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەتۆمەتی دزینی ئامێری پشكنینی‌ نەخۆش لەنەخۆشخانە.
– دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی جل‌و بەرگ لەناوبازاردا دەستگیركراون.
– دەستگیركردنی‌ چوار تۆمەتبار بەتۆمەتی دزیكردن لەچەند سوپەرماركێتدا لەناوشاری سلێمانی.
– تۆمەتبارێك بەتۆمەتی دزینی كەلوپەل لەناوبازاردا دەستگیركراوە.

سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

PM:03:23:25/02/2020