کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم رەوشی کەشو هەوای ئەمشەوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

 

بەڕێوەبەرایەرتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند" بەپێی پێشبینییەکان له‌ كاتژمێره‌كانى داهاتوودا رێژه‌ى دابارين زياتر دەبێت و ئەگەر هەیە ببێته‌ هۆى به‌رزبوونه‌ى ئاستى ئاو".

 

ڕاشیگەیاند" کە باران بارين لە ناوچەکانی پارێزگاى سلێمانی، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌نديخان، بازيان، دووزخورماتوو، پێنجوين و گه‌رميان بەردەوامی هەیە و پێشبينى ده‌كرێت له‌ كاتژمێره‌كانى داهاتوودا رێژه‌ى دابارينه‌كه‌ زياتر ببێت".

 


PM:06:52:25/02/2020