زیدان باسی یاریەکەی مانچستەرسیتی دەکات



زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، ئەمڕۆ تایبەت بە یاری سبەی یانەی مانچستەرسیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان لێدوانی رۆژنامەوانی داو باسی لە یاریەکەی بەرامبەر بەو یانەیە کرد  کە لە رۆژی چوارشەممە لە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت.

زیدان وتی"گرنگی ئەم یارییە دەزانین، داوا لە هاندەران دەکەم لەگەڵمان بن لە هەموو کاتەکاندا،  مان سیتی یانەیەکی باشەو نایابە، بۆ ئەنجامدانی یارییەکی باش دەچینە یاریەکەوە، دەمانەوێت باش یاری بکەین  هەوڵ دەدەین ئەو دوو یاریەی کە ماومانە کاریگەری لەسەرمان نەبێت کە خراپ بووین.
وتیشی:ئەم یاریە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و مانچستەرسیتیە، ئەمە کێبڕکێی نێوان من و گواردیۆلا نیە، ئەو باشترینی جیهانە، لەگەڵ مانچستەرسیتی و بەرشەلۆنەو بایرن میونخ ئەوەی سەلماندووە بە بەردەوامی.
دڵتەنگی خۆشی بە ئیدن هازارد دەربڕی کە توشی پێکان بووەو رایگەیاند هەموویان خەمبار بوون بەهۆی ئەو پێکانەی کە دووبارە توشی بووە.



PM:07:03:25/02/2020