د. ئەرسەلان بایز
سه‌رۆکی پێشووی په‌رله‌مان، د.ئه‌رسه‌لان بایز که ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانه، به‌شداری دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی کوردستان نه‌بوو که‌تێیدا سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانی سپی میدیا، ئه‌رسه‌لان بایز نا‌ئومێد بووه له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان‌و پێشتریش که یه‌کێتی جه‌ختی له‌سه‌ر جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌کرده‌وه ناره‌زایی خۆی گه‌یاندبوه مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌که.
به‌شدار نه‌كردنی ئه‌رسه‌لان بایز له‌کاتێکدایه که ناوبراو سه‌رۆکی لیستی یه‌کێتی بوو له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی ساڵی رابردویی هه‌رێم، ئێستاش هه‌ندێک ناوه‌ندی میدیایی نزیک له‌پارتی باس له‌وه‌ده‌که‌ن که ناوبراو ده‌ست له‌کاری په‌رله‌مانتاری ده‌کێشێته‌وه.