بەغدا مووچەی هەرێم دەنێرێت

بڕیارە لەم دوو رۆژەدا پارەکەی ئەم مانگەی بەغدا دەینێرێت بچێتە سەر هەژماری تایبەتی دارایی هەرێم.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "قسەم لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق کردو پێی راگەیاندم یەکێک لەبەڕێوەبەرە گشتییەکانی ‏وەزارەتی دارایی سەربەخۆیانەو بەپاساوی جێبەجێکردنی یاسای ‏دارایی موچەکەی راگرتووە، وایزنیووە وەزیری دارایی دەسەڵاتی ‏ناردنی موچەی بۆ هەریمی کوردستان نەماوە".‏
 
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" وەزیری دارایی سزای بەڕێوەبەرەکەی داوە، واژۆی لەسەر ‏ناردنی موچەی فەرمانبەران کردووە، تاوەکو رێوشوێنە ‏یاساییەکان تەواودەبن چەند رۆژێکی دەوێت، دواتر بڕیاری ‏پێدانی موچەی فەرمانبەران بەوەزارەتی دارایی دەگاتە لقی ‏هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.‏
 
ئەگەر حکوومەتی تۆفیق عەلاوی متمانە وەربگرێت، ئەوا لە مانگی داهاتووەوە دەبێت سەرۆکی نوێی حکومەتی عێراق و وەزیری دارایی نوێ بڕیاری ناردنی دەدات.

 


PM:11:28:25/02/2020