لە سلێمانی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر گیرا

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند" كەسێكیان دەستگیركردووە بە تاوانی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرو بە 15 ساڵ زیندانی سزادراوە لە دادگای تاوانەكانی سلێمانی دوو".

لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست "سپی" کەوتووە تێیدا هاتووە" بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردن بە هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی هێزەكانمان كەسێكی لە شاری سلێمانی دەستگیركردوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو" ئەو كەسە ناوی (ف،ص،ل) و تەمەنی 42 ساڵە و رەگەزی نێرە و پیشەی كاسپە، بەپێی ماددەی 14ی لە یاسای سزادانی عیراقی بە 15 ساڵ زیندانی سزادراوە".

دەشڵێت" ئەو بازرگانە سزای ماددیش دراوە بە بڕی 450 هەزار دیناری عیراق لە لایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی دوو".
 


PM:09:13:27/02/2020