ئەلبا بۆ کلاسیکۆ گەڕایەوە


ئەلبای یاریزانی باڵی چەپی یانەی بەرشەلۆنە، پێش یاری کلاسیکۆ دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە.

ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە مەشقو  راهێنانەکانی دوو رۆژ پێش کلاسیکۆ ئەنجامدایەوەو لە کاتی راهێنانەکانیش ئەلبا بینراوە.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەلبا دەتوانێت بۆ یاری کلاسیکۆ راهێنەر پشتی پێببەستێت و ئەو یاریزانە لە پێکانەکەی باش بووەتەوەو ئەمڕۆ یەکەم رۆژ بوو کە راهێنانی کرد پاش سێ هەفتە لە دوورکەوتنەوە.

یاریەکە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو لە ناو یاریگای بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت و پێشبینی دەکرێت لە هەموو جیهان زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن کەس بینەری ببێت.



PM:10:53:28/02/2020