بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات" ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی كەم لە ناوچە جیاجیاكان و لەكاتەكانی ئێوارەش كاریگەری بەهێز دەبێت و ئەگەری لێزمە باران و هەورە تریشقە هەیە و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە" رۆژی یه‌كشه‌ممه كاریگه‌رییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، باران ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، له هه‌ندێك ناوچه نمه باران و له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ش لێزمه باران ده‌بارێت، هەروەها خێرایی با چالاك ده‌بێت، ده‌گاته (٣٠) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و پله‌كانی گه‌رما به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت و رۆژی دووشه‌ممه‌ش ئەو شەپۆلە كۆتایی پێ دێت".