پەرلەمانتارێکی ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی شووباتی ٢٠٢٠ یەکەمین پەرلەمانتاری ئێرانی بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسە کوشندەکە لە پارێزگای گیلان گیانی لەدەستدا.

 

ئەمڕۆ میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە" کە (محەمەد عەلی ڕەمەزانی دەستەک)،  پەڕلەمانتاری هەڵبژێردراوی شاری ئاستانەی ئەشرەفیەی سەر بە پارێزگای گیلان لە باكووری ئێران بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد".

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە" ناوبراو خاوەن پێداویستی تایبەت بووە و لە شەڕی نێوان عێراق و ئێران بریندار بووە، دوای گەیشتنی ڤایرۆسە کوشندەکە لە ئێران، تووشی ڤایرۆسەكە بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".

جێی باسە، محەمەد عەلی ڕەمەزانی دەستەک لە دوو هەفتەی ڕابردوودا و دوای خۆكاندیدكردنی بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵبژێردرا و بە بڕیارێكیش دوێنێ هەینی، پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تاكو كاتێكی نادیار داخرا.

 

 



AM:10:41:29/02/2020