کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم رەوشی کەشو هەوای ئەمشەوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" ئەم شەو نمە باران بەردەوام دەبێت لە پارێزگای دهۆک و رۆژئاوای هەرێم و ناوچە شاخاویکانى هەولێر و ئەگەرێ نمە بارانێکى کەم لە سەنتەرى شاردا هەیە".

 

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت" هەروەها پێشبینى دەکرێ سبەى ڕۆژى یەک شەممە ڕیژەى باران بارینەکە زیاتر بێت و ناوچەى زیاتریش بگرێتەوە".

هاوکات کەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارینى 12 کاتژمێری ڕابردووى بەم شێوەیە بڵاوکردەوە: 

 

 دهۆک دڵۆپ دڵۆپ 
زاخۆ 2.8 ملم
ئاکرێ 0.2 ملم
مانگیش 1.6 ملم
بامەرنێ 2.0 ملم
کانى ماسى 3.4 ملم
ئامێدى 2.2 ملم
بارزان 0.8 ملم
مێرگەسۆر 1.4 ملم



PM:09:33:29/02/2020