یەكەم حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە ئەمریكا تۆمار كرا

یەکەم حاڵەتى گیانلەدەستدان لە ئەمریکا بەهۆى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیەندرا.

 

کەمێک پێش ئێستا تەندروستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند" یەکەم کەس بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" تا ئێستا ٦٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمار کراوە".

 

ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا زیاتر لە دوو مانگە زیاتر لە ٤٠ وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە و تا ئێستا نزیکەی ٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٨٦ هەزار کەسی دیکەش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

 
 
 

 

 



PM:09:49:29/02/2020