سبەینێ گەڕەكێكی گەورەی شاری سلێمانی كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت

بەپێی ئاگاداریيەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، سبەی گەڕەكی بەختیار له ناو شارى سلێمانی بەهۆی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا، كارەبایان نابێت.

لەئاگاداریيەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای پارێزگای سلێمانی هاتووە" دانیشتوانی گەڕەکی به‌ختیاری ئاگاداردەكەینەوە ئەو ماڵانەی دەکەونە سەر فیدەری 20 سبەینێ دووشە‌ممه‌ 2ی مارس پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت".

باس لەوەشكراوە" لەكاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 4ی ئێوارە كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت و ئەو پێوەرەش كە دادەنرێت هیچ بڕە پارەیەكیان لەبەرانبەردا لێ وەرناگیرێت".

PM:05:06:01/03/2020