ئەندامی کۆڕی دەستنیشانکردنی بەرژوەندییەکانی ئێران بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
تەندروستی ئێران رایگەیاند" محەمەد میر محەمەدی، ئەندامی کۆڕی دەستنیشانکردنی بەرژوەندییەکانی ئێران کەمێک پێش ئێستا بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا".
پێشتر میدیاكانی ئێران بڵاویانكردبووهوه، كه میر محهمهدی دوای تووشبوونی به كۆرۆنا چاكبووهتهوه و باری تهندروستیی جێگیر بووهتهوه، بهڵام مردنهكهی ئهمڕۆی بهو ڤایرۆسه ههموو ئهو دهنگۆیانهی بهدرۆ خستهوه.
هەر دوێنێ، دایکی میر محمەمەد بە هۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری قوم گیانیلەدەستدا.
ئەوەش لە کاتیكدایە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا، چەند بەرپرسێکی تری ئێران لەوانە، جێگری وەزیر تەندروستی، ئەندامێکی پەرلەمان و جێگری حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆمار، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بەپێی نوێترین ئامار تا ئێستا لە ئێران تا ئێستا ٥٤ کەس بەهۆی ڤایرپۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٩٨٧ کەسی دیکەش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.