بەرهەم ساڵح بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیران دەستی بە جموجوڵەکانی کرد

د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی کۆماری عێراق ئەمڕۆ ٢ ی ئادار لەبەغدا بەجیا پێشوازیكرد لە هەریەك لە سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی و سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر حەیدەر عبادی.


لەو دیدارانەدا، بەرهەم ساڵح، جەختی لە گرنگی  پەلەكردن لەڕێككەوتنی فراكسیۆنە سیاسییەكان كردەوە بۆ راسپاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ، كە جێگەی رەزامەندی بێت لەسەر ئاستی نیشتمانی و جەماوەری، هەروەها دووپاتی لەپابەندبوون بەماوە دەستوورییەكان كردەوە بۆ پێكهێنانی حکومەت.



لەدیدارەكاندا هەمووان هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی دیالۆگ و راوێژكردن لە نێوان هێزە سیاسییەكان بۆ دیاریكردن و بەربژێریكردنی كەسێك كە پەسەندكراو بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت رووبەڕووی بەركەوتەكانی قۆناغی داهاتوو و جێبەجێكردنی داواكاری و چاكسازییەكان بێتەوە لە وڵاتدا.
 


PM:10:16:02/03/2020