سلێمانى.. 32 كافتریا داخران
لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى 32 كافتریاى به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانى ژوورى خۆپارێزى له ڤایرۆسى كۆرۆنا، داخست.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سپی" كه‌وتووه، قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه" له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ژووری خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دووكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانی شاری سلێمانی، ده‌ركه‌وت پێنج كافتریا به پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له به كڕیاره‌كانیان، سه‌رپێچییان كردووه.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو" له دوو رۆژی رابردوودا و به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، ڤێته‌رنه‌ری، چاودێری بازرگانی، گه‌شتوگوزار و ئاسایشی سلێمانی، (32) كافتریای نێرگه‌له‌كێشان داخراوه و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه".
باسى له‌وه‌شكردووه" به مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بڕیاردراوه نێرگه‌له له كافتریا و ئه‌و شوێنانه‌ی تێیدا ده‌كێشرێت، قه‌ده‌غه بكرێت، چونكه ده‌بێته‌هۆی درووستبوونی قه‌ره‌باڵغی، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه دروست ده‌كات".
PM:01:03:03/03/2020