ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەو نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرده‌وه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش ده‌ربڕی به‌تایبه‌ت ئه‌و تاوانانه‌ی له دژی ئێزدی و كرستیانه‌كان ئه‌نجام دراون.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/3/2020 نێچیرڤان بارزانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش به سه‌رۆكایه‌تیی ئەدا‌ما دیا‌نگ، ڕاوێژكاری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕێگریكردن له كۆمكوژی، هه‌روه‌ها باسی له دۆخی ئاواره‌كان و تاوانانه‌کانی داعش و هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان کرد و جه‌ختی له گرنگیدانی زیاتر به مافی پێكهاته‌كان له ده‌ستووری داهاتووی هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبونەوەکەدا کەریم خان ڕاوێژکارى تایبەت و سەرۆکى تیمى نێودەوڵەتیى لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانى داعش لە عێراق، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە وەزیران و بەرپرسانى هەرێمى کوردستان ئامادەی بوون، هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌شداریكردنی پێكهاته‌كان له ده‌سه‌ڵات و ده‌رخستنی یاسای تاوانه‌كان له عێراق كه ئاسانكاری بۆ تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات، مسۆگەرکردنى پێکەوە ژیان و ئاشتبوونەوە و بنیاتنانەوەى متمانە و پەیوەندیى نێوان پێکهاتەکان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى وڵاتان لە چارەسەرکردنى ئەم کەیسانەدا، گرنگیدان بە بابه‌ته‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبوردن له بواری په‌روه‌رده و فێركرندا له عێراق، كۆك بوون.