هاتووچۆی هەولێر مامەڵەی هاووڵاتیانی ڕاگرت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" مامەڵەی هاووڵاتیان تاكو ناوەڕاستی ئەم مانگە ڕادەگیرێت".

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات" ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان وشوفێران دەكەینەوە، بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانمان و ڕێگاگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای مەترسیداری كۆرۆنا لەڕۆژی 4/3/2020ەوە تاكو ڕۆژی 14/3/2020 ڕاییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بەهەموو بەشەكانیەوە دەوەستێت".

 

سەبارەت بەو هاووڵاتیانەی لەم ماوەیە ساڵانە یان مۆڵەتەكانیان یاخود ماوەی 60ڕۆژی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان تەواو دەبێت، هاتووچۆ ئاشكراشیكرد، ئەو كەسانە قەرەبوو دەكرێنەوە لەدوای دەستبەكاربوونەوە بەبێ ئەوەی هیچ سزایەك بكەوێتە سەریان.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیش سەرجەم مامەڵەی هاووڵاتیانی ڕاگرت.




PM:03:32:03/03/2020