كەمێك لەمەوبەر ئەو مامۆستا ئاینییەی کە ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند توشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە گیانی لەدەستدا.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" تووشبووە نوێیەکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیلەدەستدا، کە مامۆستایەکی ئایینییە و وتاربێژی مزگەوتی مەحوییە لە شاری سلێمانی".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە چوارى ئادار، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى شه‌شه‌م حاڵه‌تى توشبووى كۆرۆنای راگه‌یاند. سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاندبوو، تووشبووه‌كه ته‌مه‌نى ٧٠ ساڵه و مامۆستاى ئاینییه و باری تەندروستی ناجێگیربووە.
تا ئێسته له كوردستان شه‌ش حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوه و پێنجیان له رۆژانى رابردوو راگه‌یاندراوه، ئه‌مڕۆیش یه‌كه‌م حاڵه‌تى مردن به ڤایرۆسه‌كه تۆمار كرا.