باسنیوز: سالار عەزیز گەڕایەوە ناو یەكێتی

‌كۆسرەت رەسوڵ‌و سالار عەزیز
سالار عەزیز پەیوەندی بەیەكێتیەوە دەكاتەوەو "لە ماڵە گەورەكەی مام جەلال درێژە بەخەباتی سیاسی دەدات".
سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاندوە، سالار عەزیز دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەندی بە یەكێتییەوە كردووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی (باسنیوز) لە سەرچاوەیەكی تایبەتی مەكتەبی سیاسی یەكێتیەوە دەستی كەوتووە، دوێنێ‌ سالار عەزیز لەگەڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی كۆسرەت رەسوڵ كۆبووەتەوەو بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ناو یەكێتی داوە.
ماڵپەڕەكە لەزاری سەرچاوەكەیەوە ئەوەی بڵاوكردۆتەوە "سالار عەزیز بڕیاری گەڕاندنەوەی بۆ ماڵە گەورەكەی یەكێتیی‌و مام جەلال ئاشكرا كردووە".



AM:11:52:01/05/2014