بەرەسمی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا بە بێ هاندەر ئەنجام دەدرێت



ئەمڕۆ بەرەسمی حکومەتی ئیتاڵیا هەموو  چالاکییە وەرزشییەکانی وڵاتەکەی   بە بێ ئامادەبوونی هاندەر راگەیاند ئەمەش بەهۆی ترس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە ئیتاڵیا ٣٠٠٠ کەس توشی کۆرۆنا بوون و ١٠٧ کەس گیانیان لە دەستداوەو لە ئێستادا ٢٧٠٦ کەس  ئازاری ئەم نەخۆشییە دەچێژن.
هەروەها یەکێتیەکە ٦ یاری لە هەفتەی ٢٦ی خولەکە راگرتووە یاری یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان و ئەیسی میلان و جەنەوا لە ئێستادا کاتی ئەنجامدانی دیار نیەو  یارییەکانی هەفتەی  ٢٧ بەڕێوە دەچێت لە هەفتەی داهاتوو.
هەروەها  یارییەکانی جامی ئیتاڵیا لە قۆناغی پێش کۆتایی لە نێوان یۆڤانتۆس و ئەیسی میلان و ناپۆلی و ئینتەرمیلان بە بێ هاندەر بەڕێوە دەچێت.



PM:10:46:04/03/2020