پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنیت" لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تیمەکانی پۆلیس، دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر نێرگەلەدا گرت".
ئەمڕۆ پێنج شەممە پۆلیسی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە" لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تیمەکانی پۆلیس، دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر نێرگەلەدا گرت".
لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە: ئەم هەڵمەتەی پۆلیسی هەولێر بۆ دەستبەسەرداگرتنی نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکان، بۆ دڵنیابوونە لە سەلامەتی و تەندروستیی هاووڵاتیان، تا ماوەیەکی نادیار بەردەوام دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکار و ڕێوشوێنێ پێویستیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گرتووەتەبەر.