عەلی باپیر هۆشداری دەدات "بەهەڵوێستەكانماندا دەچینەوە"

‌عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی عەلی باپیر، لەكاتی ناشتنی قاسم عەزیز، پاسەوانی بارەگای ئەمیر كە ئەمشەو لەهەولێر كوژرا، رایگەیاند "ئەگەر ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە رادەستی دادگا نەكرێن، بە هەڵویستەكانیاندا دەچنەوە."
كاتژمێر 11ی شەوی رابردوو چەند چەكدارێك تەقەیان لەو پاسەوانەكرد‌و دواتر لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا‌، سۆران عومەریش پێشتر ناوی ئەو كەسانەی ئاشكراكرد كە هێرشیانكردۆتە سەر ئەو پاسەوانە.
عەلی باپیر رایگەیاندوە كە ئەو كەسانە سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستانن‌، ئاماژە بەوەش دەكات "ئەگەر بكوژانی ئەو پاسەوانەمان رادەستی دادگا نەكرێن، بە هەڵوێستەكانماندا لەبارەی دەسەڵاتی سیاسی دەچینەوە".
 



PM:12:15:01/05/2014