حکومەتی عیراق چەند بڕیارێکی تایبەتی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد


حکومەتی عیراق لە راگەیاندراوێکدا چەند بڕیارێکی تایبەت بە رێگریکرد لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" عیراق لە ١٥ی ئاداری ٢٠٢٠وە سەرجەم سنوورەکانی لەگەڵ ئێران دادەخات جگە لە فڕۆکەخانەی بەسرە و بە‌غدا".

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە" جوڵەی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان لەرێگەی دەریا و ئاسمانەوە بەردەوام دەبێت بە گرتنە بەری رێککارە پزیشکییەکان".

جێگای ئاماژەیە: سەرجەم وڵاتانی جیهان رێککاری پێویستییان تایبەت بە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتووەتەبەر کە ڤایرۆسێکی کوشندەیە و لە چەندین وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە.

PM:05:10:05/03/2020