تیمەکانی شارەوانی هەولێر سبەی شەممە ناو بازاڕەکانی شاری هەولێر بە دەرمانی دژە کۆرۆناو پاککردنەوە دەڕشێنن.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، عەبدولواحید ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر وتی " سەرجەم تیمه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سبەینێ شوێنە قه‌ره‌باڵغەكانی شار، وەكو سه‌نته‌ری شار و بازاڕی قه‌یسه‌ری، بازاڕی سه‌یداوه و ته‌یراوه، بازاری كوران و ئیسكان دەرشێنن".
دەربارەی ئەو کاتی رشتنی ناوبازاڕ، سەرۆکی شارەوانی هەولێر ئاشکرای دەکات، ئه‌و كاتانه‌ی ئێواره دوكانه‌كان داده‌خرێن دەستبەکارەکەیان دەکەن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌ر شۆڵده‌ركان و لێوارەكانی جادەكان كه هاووڵاتیان ده‌ستیان به‌رده‌كه‌وێ، بڕشێنن.