رۆژنامه‌نووس (كارل گۆڵدمان) چیرۆكی تووشبوونی خۆی له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌گێرێته‌وه
بزنسمان و رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری ئه‌مریكی (كارل گۆڵدمان) یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له مه‌رگ گه‌ڕایه‌وه، باسی چیرۆكی خۆی له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19) بۆ رۆژنامه و میدیاكانی ئه‌مریكی ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌و بۆ واشنگتۆن پۆست ئه‌نوسێت و ده‌ڵێت" له‌كۆتایی شه‌سته‌كانی ته‌مه‌نمدا بۆ چه‌ندین جار تووشی هه‌ناسه توندی و کۆكه بووم، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مجاره له‌هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ی پێشوو نه‌چوو، نه هه‌ستم به‌ئازار كرد، نه‌هه‌ستم به ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ئه‌كرد، نه هه‌ستم به سوتانه‌وه‌ی بۆرییه‌كانی قوڕگم كرد، ته‌نیا هه‌ستم به توندی سی-یه‌كانم ئه‌كرد له‌گه‌ڵ چه‌ند جارێك پژمه".
به‌ڵام ئه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت چه‌ند جارێكی تر تووشی ئه‌م دۆخه هاتووه و ئاسایی چۆته سه‌ر ده‌وامی رۆژانه‌ی.
گۆڵدمان خاوه‌نی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی كه‌ی ئێچ تی سی-یه له سانتا كلاریتا له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا هێڵراونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی به‌ربه‌ستی ته‌ندروستی، ئه‌و له‌و رووەوه ده‌ڵێت" چه‌ند رۆژێك بوو گه‌شته‌كه‌مان ده‌ست پێكردبوو، له‌ناكاو دوو كۆپته‌ری ئه‌مریكی سه‌ربازی سورانه‌وه له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه، شاوریان لێدا بۆ دابه‌زین، ئێمه نه‌مانزانی چی قه‌وما، زیاد له 200 سه‌رباز و تیمی پزیشكی ئه‌مریكی و ژاپۆنی پێكه‌وه دابه‌زین له‌ماوه‌ی 2 سه‌عات ته‌واو سه‌رنشینه‌كانیان پشكنی، ئه‌وه‌ی گومانی لێكرا جیاكرایه‌وه دۆخێكی سه‌خت بوو".
پاشان تیمێكی پزیشكی سه‌ربازی نزیكه‌ی 45 تووشبووی ئه‌مریكی، ده‌یانگوازنه‌وه بۆ فرۆكه‌خانه‌ی تۆكیۆ له ژاپۆن، فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌مریكی چاوه‌ڕوانی گه‌شتیاره ئه‌مركییه‌كان ده‌كات و ده‌یانگێڕێته‌وه بۆ بنكه‌ی ئاسمانی ترافیس له كالیفۆرنیا، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ویلایه‌تی ئۆهاما، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت" له‌ناو فرۆكه‌كه پله‌ی گه‌رمی له‌شم 103 پله‌ی فەرهەنهایت بوو، پزیشك و به‌رپرسانی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستنی ئه‌مریكی له‌ناو فرۆكه‌كه بوون، دڵنیایان ده‌كرده‌مه‌وه سه‌لامه‌ت ئه‌بین".
بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له ژورێكی یه‌كه‌ی بایۆكۆنتێمێنت-ی نیبراسكا له ویلایه‌تی ئۆهاما ده‌هێڵرێته‌وه كه ته‌نیا 30 پێ درێژی بووه، به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت" له‌ناو كه‌شتی دایمۆند پرێنسس له ژاپۆنه‌وه گه‌ڕاینه‌وه كاتێك له نێو كه‌شتییه‌كه پشكنینیان بۆ كردم وتیان تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بویت، وامزانی له ئاسمان شتێك كێشای به ته‌وقه سه‌رمدا، وتم تازه زه‌حمه‌ته بگه‌ڕێمه‌وه ناو ماڵه‌كه‌م له كالیفۆرنیا، ترسام و زۆریش ترسام، چونكه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هاتن به جلوبه‌رگی سپی، ئه‌توت له‌سه‌ر مانگ دابه‌زیوون!".
باسی ژووره‌كه‌ی یه‌كه‌ی بایۆكۆنتێمێنت-ی نیبراسكا ده‌كات، و ده‌ڵێ" شوێنێكی ته‌واو داخراو بوو، چوارده‌وری ژووره‌كه هه‌مووی كامێرا و له‌رێگه‌ی شاشه‌یه‌كه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه ده‌كرد كه به‌رامبه‌رم بوو، ته‌نیا دوو كه‌س بۆیان هه‌بوو سه‌ردانم بكه‌ن ئه‌ویش دكتۆر و په‌رستیارێك بوو، به‌راستی له جله‌كانیان ئه‌ترسام، ئه‌موت تۆ بڵێی ئه‌وه‌نده ترسناك بێت نه‌خۆشییه‌كه‌م".
گۆڵدمان به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه كه زۆر كه‌سی تری تووش بوو هه‌بوون له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه، ده‌ڵێت" ژنه‌كه‌م له‌گه‌ڵم بوو تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بوو بوو كه ئه‌ویان پشكنی سه‌لامه‌ت بوو".
ئه‌و هێشتا له ژێر چاودێریدایه به‌ڵام له به‌ربه‌ستی ته‌ندروستی جیاكراوه‌ته‌وه و ئێستا له‌شوێنێكی تره كه تائێستا ژنه‌كه‌ی به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، ناشزانێت كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه.
باسی رۆژانی یه‌كه‌می نه‌خۆشخانه ده‌كات كه له‌رێگه‌ی ده‌ماره‌وه ته‌نیا ئاوی پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆمی دراوه‌تێ، ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ڤیتامینه‌كان. كاتێكیش كه پله‌ی گه‌رمی له‌شم ئه‌چووه 100 پله‌ی فەرهەنهایت، ته‌نیا ئه‌یپۆپرۆڤین-م ئه‌درایه، په‌رستیارێك هه‌ر 40 ده‌قیقه جارێك سه‌ردانی ده‌كردم".
ئه‌و به ته‌له‌فزیۆنی ئێن بی سی، ده‌ڵێت" له‌و 10 رۆژه‌ی له یه‌كه‌ی بایۆكۆنتێمێنت-ی نیبراسكا مامه‌وه، داوایان لێكردم وه‌ك خۆبه‌خشێك چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رمان و توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانیم له‌سه‌ر بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا بۆ نه‌خۆشه‌كانی تر سوودی هه‌بێت، منیش رازی بووم، وتم ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانی دوای من سه‌لامه‌ت ئه‌بن، كێشه‌م نییه".
هێشتا گۆڵدمان له نه‌خۆشخانه‌یه، به‌ڵام له‌دابرانی ته‌ندروستی 24 رۆژه ده‌رچووه و ده‌ڵێت" كه گوێم له هه‌واڵه‌كان ده‌بێت و نرخی دراوه‌كان به‌رزو نزم ئه‌كات… خوێندنگاكان داده‌خرێن.. دنیا شڵه‌ژاوه و خۆشم ئه‌بینم له‌و چه‌ند رۆژه چۆن بووم، به هاورێكانم ده‌ڵێم: ئیجگار وا نییه، ئه‌وه‌نده‌ش ترسی ناوێت".
به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت" خۆم میدیاكار نه‌بومایه ئه‌موت میدیاكان نه‌خۆشییه‌كه‌یان گه‌وره كردووه!".
دواتر ڕاماو وتی" نا …. ساده نییه، بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن كوشنده‌یه، من خۆشبه‌خت بووم رزگارم بوو، ئه‌وانه‌شی كه تووشبوون له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه زیاتر له 705 كه‌س ده‌بوون، زۆریان خۆشبه‌خت بوون له ژیاندان، به‌ڵام به‌داخه‌وه 6 كه‌سمان مرد كه ژاپۆنی و كۆریایی، بوون".
باسی له‌وه‌شده‌كات كه له 1ی جێنیوه‌ری له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌یان به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن به كه‌شتی دایمۆنت پرێنسس جێهێشتووه و تائێستا ئه‌م نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌شدا 24 رۆژ له‌ژێر چاودێری ورد-دا بووه.
PM:10:29:06/03/2020