دهۆک: پارتی پێویستی بەهاوپەیمانێتی
بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار نابێت

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان پارتی دیموکارتی کوردستان نزیکەی سێ لەسەر چواری دەنگەکانی لەپارێزگایی دهۆک بەدەستهێناوە‌و بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار پێویستی بەهاوپەیمانێتی نابێت.
پارتی لەپارێزگایی دهۆک بەپێی ئەو ئەنجامانەی تائێستا بڵاوکراونەتەوە، 72.32 %  دەنگەکانی هێناوە، کە 297,645 کەس دەنگی پێداوە‌و بەم پێیەش 50+1 دەنگەکانی بەدەستهێناوە‌و پێویستی بە هیچ لایەنێک نابێت هاوپەیمانێتی لەگەڵ بکات.
ئەمەش بەپێچەوانەی هەردوو پارێزگایی هەولێر‌و سلێمانییەوەیە کەهیچ لایەنێک ناتوانێت بەتەنها خۆی‌و بەبێ هاوپەیمانی پۆستی پارێزگار‌و سەرۆکی ئەنجومەنەکە وەربگرێت.
لەپارێزگایی دهۆک، پارتی نەک بەبێ هاوپەیمانێتی پارێزگاریی ئەو شارە وەردەگرێت، بەڵکوو سەرۆکی ئەنجومەنی  ئەو پارێزگایەش هەرخۆی دایدەنێت بەبێ هیچ هاوپەیمانێتییە


PM:03:18:01/05/2014