پارێزگای هەولێر، بە مەبەستی توندوتۆڵکردنی رێکارەکانی رێگرییکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسى كۆرۆنا و خۆپارێزى لێی، چهند بڕیارێكى نوێى دهركرد.
ئهمڕۆ شهممه بهشى راگهیاندنى پارێزگای هەولێر نووسراوێکی بڵاو كردووه و تێیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی و بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی هاووڵاتیان، بە فەرمانی پارێزگاری شارەکە، چهند بڕیارێكى نوێی دەرکرد بەم شێوەیەی لایخوارەوە:
1ـ داخستنی سەرجەم ساڵۆنەکانی ئافرەتان و سەنتەرەکانی جوانکاری و شوێنەکانی خواردنەوە کحوولییەکان (باڕ)، لە 8/3/2020 تاوەکوو 1/4/2020.
2ـ داخستنی شوێنی یارییەکانی منداڵان لە سەرجەم گۆڕەپان و باخچە گشتییەکان و مۆڵەکان لە 8/3/2020 تاوهكوو 1/4/2020.
بەپێی دۆخەکە و گەر پێویستی کرد ماوەکان درێژ دەکرێنەوە.