هەڵەبجە: یەکێتی لەپێش گۆڕانەوەیە

لە پارێزگایی هەڵەبجە بەپێچەوانەی هەڵبژاردنی رابردوەوە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی یەکێتی پێش هەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان‌و یەکگرتووی ئیسلامی کەوتوە‌و زیاتر لە 11 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی کۆمەڵێک زانیاریی تایبەت کەدەست ماڵپەری سپی میدیا کەوتوە، یەکێتی نیشتیمانی کە جاری پێشوو لە پارێزگایی هەڵەبجە لەپلەی سێهەمدا بوو، هاتۆتە پلەیی یەکەم‌و پێش هەریەکە لەبزوتنەوەی گۆڕان‌و یەکگرتوو کەوتوە‌و بزوتنەوەی گۆڕان بە هەزار دەنگ لەدواییە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانە، ئەگەرچی گۆران لەهەڵەبجەی تازە لەپێشەوەیە، بەڵام بەکۆی گشتی پارێزگاکە لەدوایی یەکێتیەوە دێت.


PM:04:54:01/05/2014