لە سلێمانی كافتریای پیكاسۆ داخرا

بەهۆی پابەند نەبونی بەمەرجەكانی خۆپارێزی، لیژنەی دوی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كافتریای پیكاسۆ دادەخات.

بێوەی ئەحمەد سەرۆكی لیژنەی دووی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە" كافتریای پیكاسۆ پەیوەست نیە بە جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو كەسانەی لێرە كاریان كردوە كڵاو، دەستكێشیان بەكارنەهێناوه، هەروەها پەرداخی شوشەی بۆ خواردنەوە گەرمەكان بەكارهێناوە".

سەرۆكی لیژنەی دووی قائیمقامیەتی سلێمانی وتیشی" كافتریای پیكاسۆ دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە".


PM:07:10:07/03/2020