جەلال پەرێشان، گۆرانی بێژ، بێژەری وەرزشی، رۆژنامەنوس، دواجار خەونەکەی هاتە دیو بوو بەسیاسیو بەگوێرەی زانیاریەکان بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لەپلەی دووەمدایە لەسەر لیستی پارتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەولێر.
پەرێشان، ئەگەرچی جاری رابردوو بەلیستێکی جیاواز بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی کرد، بەڵآم دواتر لەسەر داوایی پارتی کشایەوەو ئەمجارەیان خەونەکەی هاتەدیو دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایی هەولێر، بەڵام پەرێشان ناتوانێت خۆشیو ئاهەنگ بگێڕێت بەهۆی دەرچونیەوە، بەهۆی ئەوەی نەخۆشە لەئێستادا.
بەگوێرەی زانیاریەکانی باس پەرێشان توانیویەتی دەنگی دووەم بێت لەحیزبەکەیدا پاش نەوزاد هادی، کەخۆی پاڵاوتبوو بۆ ئەنجومەنی پارێزگایی هەولێر.