وێنە.. شەبنەم بارانی لەگەڵ میران عەلی دەردەکەوێت

خانمە نمایشکار و کچە مۆدێلی کورد شەبنەم بارانی، وێنەیەکی نوێی خۆی و میران عەلی بڵاوکردەوە.

 

شەبنەم بارانی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە ستۆری "ئینستاگرام" وێنەیەکی خۆی لەگەڵ گۆرانیبێژی لاوی کورد میران عەلی بڵاوکردەوە، کە بۆتە باس و خواسی تۆڕەکۆمەڵایرتییەکان. 

 

شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.

هاوکات میران عەلی لەدایکبوی ١٩٩٥ ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ".

جێی باسە چەند مانگێک پێش ئێستا لە تۆڕە کۆمەلآیەتیەکان سەرەتا لە میران عەلی و دواتر لەشەبنام بارانیەوە باسی پەیوەندی نێوان ئەو دوو کەسایەتییە ناسراوە کرا، بەلآم دواتر هەردوولایان بوونی جۆرە پەیوەندیەکی لەو شێوەیەیان رەتکردەوە.


AM:09:49:08/03/2020