ئیتاڵیا باری لەناكاوی راگەیاند

سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا ١٥ هەرێمی وڵاتەكەی كەرەنتینە دەكات و باری نائاسایی لە وڵاتەكەی رادەگەیەنێت و ماوەكەشی دیاری نەكردووە. 

 

گیوسێپ کۆنتێ، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە" کەرەنتینەکە ١٦ ملیۆن کەس دەگرێتەوە و دەبێتە دووەم گەورەترین داخستنی شارەکان لە جیهان لە دوای چین".

ئاماژەی بەوەشدا" بڕیاریداوە، لەو شوێنانە، کە شاری میلانیش دەگرێتەوە، هەموو مۆزەخانە، سەنتەری وەرزشی، سەنتەری کەلتوری، مەلەوانگە و هەموو ئەو شوێنانە دابخات کە خەڵک تێیدا کۆ دەبنەوە".

بەوتەی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا،  تەنیا رێگا بە خواردنگە و باڕەکان دەدرێت کراوە بن بەڵام بە مەرجی ئەوەی لانی کەم یەک مەتر دووری هەبێت لە نێوان کڕیارەکان.

هەروەها، هەر کەسێک پلەی گەرمی بەرز بێت، جا بەهۆی هەر نەخۆشییەک بێت، خێرا لەوانی تر جیا دەکرێتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەگوێرەی دوایین ئامارەكان، لە ئیتاڵیا ٢٣٣ کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و ٨٨٣ کەسیش تووشبوون، هەروەها ٥٨٩ کەس چاکبوونەتەوە.

 



AM:10:00:08/03/2020