بازاڕی دراوی سلێمانی کە دەکەوێتە نزیک فولکەی خانەقای سلێمانی ئەمڕۆ بە بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا داخراوە.
بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری " سپی " لە سلێمانی بازاڕە کۆنەکەی دۆلارەکە و بازاڕی شەوکەتی مەلا کە زۆرێک لە دراوەکانی پارێزگای سلێمانی لەو دوو بازاڕە ئاڵوگۆڕی پیدەکرێت داخراون.
تا ئێستا نازانرێت کە داخستنی ئەو دوو بازاڕە سەرەکیەی دراو چەند رۆژ دەخایەنێت.
دەزگا فەرمی و پەیوەندیدارەکان بە کێشەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە دوێنێوە دەستیان کردووەو بەرشتنی شوێنە گشتیەکانی بازاڕی سلێمانی، هاوکات لەبەر قەرەباڵغی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی و ئەو بزاڕە داخراوە.