میدیا ئیتاڵییه‌كان ئەمشەو بڵاویانکردەوە، کە هەواڵی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی ئیتاڵیا به ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كراوەتەوە و وتی" په‌تاكه له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته بڵاوبووه‌ته‌وه".
به‌پێی میدیاكانی ئیتالیا، جه‌نه‌راڵ سالڤاتۆری ڤارینا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌و وڵاته توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌و له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی خراوه‌ته‌ژێر چاودێری ته‌ندروستییه‌وه، ڤارینا وتی" ته‌ندروستیم باشه و به‌رده‌وام ده‌بم له كاره‌كانم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد" له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بم، به‌ڵام له شوێنی كاره‌كه‌م ژه‌نه‌راڵێكی دیكه چالاكییه‌كانم راده‌په‌ڕێنێت. سڵاو و رێزم بۆ ئافره‌تان و پیاوانی ریزه‌كانی سوپا هه‌یه، كه ئه‌و ئه‌ركه‌یان له ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ئه‌ستۆ گرت".
تووشبوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئیتاڵیا له كاتێكدایه كه ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌و وڵاته به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی باكور به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و به‌گوێره‌ی نوێترین ئامار، تا ئێستا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌س له ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و ٢٣٣ی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.