پێدانی کارەبا زیاد دەبێت

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەهارو گەرمبوونی کەشوهەوا، وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت کاتی پێدانی کارەبا زیاد دەکرێت.

 

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە ١٥ ئازارەوە پێدانی کارەبا زیاد دەکرێت.

 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کاتی پێدانی ئێستای کارەبای ئاشکرا کرد، بەشێوەیەک هەولێر ١٥ کاتژمێر کارەبای هەیە، سلێمانی ١١ کاتژمێر، دهۆک ١٣ کاتژمێر، گەرمیان ٢٠ کاتژمێر( تا ئێستا هاوسەنگی نییە لە پێدانی کارەبای پارێزگاکاندا ).

 

وەرزی زستان  بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی پێدانی کارەبا کەمیکردوو، ئەمەش قورسایی زۆری خستە سەرهاوڵاتیان کە پارەی پێدانی مولیدە بەرزبووەو، خەڵکییش زیاتر پەنای دەبردە بەر کڕینی نەوت و غاز. 



AM:10:34:09/03/2020